ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٥٣. سەییادی ئەزەل داوی نایەوە
٥٢
سەییادی ئەزەل داوی نایەوە
دانەی بۆ ئادەم خستە کایەوە
فیتی خۆیەتی، عالەم بەدناوە
'نَعَم' بەهانە بە 'بَلَىٰ'یەوە ١
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام.»
خوا داوی ئەناوە داوی ئەو بانادەم
دەعبایەکی گرت و ناوی لێنا ئادەم
ڕاوی ئەوە، داوی ئەوە، دانەش هی ئەو
دەمخاتە تەڵە و گەرکیە خۆشم لادەم!
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار.»
صیّاد اَزَل که دانه در دام نهاد
صیدی بگرفت و آدمش نام نهاد
هر نیک و بدی که می رود در عالم
او می کند و بهانه بر عام نهاد ٢
«خیام نیشابوری»

١. [وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَا ۛ أَن تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَٰذَا غَافِلِينَ. سورة الأعراف/ ١٧٢. ]
ئەوساش کە پەروەرندەی تۆ لە پشتی عەولادی ئادەم زاروزیچی بەرهەم هێنا، لەسەرخۆیان شایەتی هەر بەخۆیان دا. گوتی: من پەروەرێنتان نیم؟ گوتیان: بەڵێ، ئێمە لەوە ئاگادارین. نەکا ڕۆژی سەڵا بێژن: نەمانزانی. [قورئانی پیرۆز، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. ]
٢. خواجه عبدالله انصاری.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit