ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام › چوارینەکانی خەییام ›
٥١. شووشەی شەرابت شکانم خودا
٥٠
شووشەی شەرابت شکانم خودا
داتخست دەروازەی ژیانم خودا
من لێمدا کەچی وا تۆی گرتووە
قڵپ قڵپ شەرابت ڕژانم خودا
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. »
شکاندت شوشەی مل باریکی جوان
چیت بیستوە مەکە ئاڵۆزی دیسان
مەگەر سەرخۆش بوی هەی خاکم بە سەر
ئەو مەیە خۆشەت بە ناحەق ڕژان
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی. »
شووشەم ئەشکێنی بە قەستی، خودایە!
ڕێی نەشئە و بەزمم ئەبەستی، خودایە!
شەرابی ئاڵم ئەڕێژیتە خاک،
هەی خاکم بە دەم بۆچ مەستی، خوایە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
شووشەی مەیەکەت بۆچی ڕژاندم خوایە
وەک شووشە، نەشە و دڵت شکاندم خوایە
مەیخۆرە منم کەچی یەکێ تر دەگری
بمبوورە لە پەردەدا گەیاندم خوایە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
اِبریقِ می مرا شکستی رَبّی!
بر من درِ عیش را ببستی رَبّی
من میْ خورم و تو می‌کنی بد‌ مستی!
خاکم به دهن مگر تو مستی رَبّی!
«خیام نیشابوری»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit