شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: شووشەی شەرابت شکانم خودا سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٥٠ شووشەی شەرابت شکانم خودا داتخست دەروازەی ژیانم خودا من لێمدا کەچی وا تۆی گرتووە قڵپ قڵپ شەرابت ڕژانم خودا «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. » شکاندت شوشەی مل باریکی جوان چیت بیستوە مەکە ئاڵۆزی دیسان مەگەر سەرخۆش بوی هەی خاکم بە سەر ئەو مەیە خۆشەت بە ناحەق ڕژان «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی. » شووشەم ئەشکێنی بە قەستی، خودایە! ڕێی نەشئە و بەزمم ئەبەستی، خودایە! شەرابی ئاڵم ئەڕێژیتە خاک، هەی خاکم بە دەم بۆچ مەستی، خوایە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. » شووشەی مەیەکەت بۆچی ڕژاندم خوایە وەک شووشە، نەشە و دڵت شکاندم خوایە مەیخۆرە منم کەچی یەکێ تر دەگری بمبوورە لە پەردەدا گەیاندم خوایە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » اِبریقِ می مرا شکستی رَبّی! بر من درِ عیش را ببستی رَبّی من میْ خورم و تو می‌کنی بد‌ مستی! خاکم به دهن مگر تو مستی رَبّی! «خیام نیشابوری» ++++++++++++++++++++++