ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام › چوارینەکانی خەییام ›
٤٩. کاتێ وەنەوشە ڕەنگ شین هەڵێنێ
٤٨
کاتێ وەنەوشە ڕەنگ شین هەڵێنێ
شنەشن شەماڵ گوڵ ئەجووڵێنێ
هوشیار کەسێکە هاوشانی دولبەر
شەڕاب بنۆشێ، شیشە بشکێنێ
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. »
کاتێ وەنەوشە شین و خاڵ خاڵە
شەماڵ شەن ئەکا چاکی گوڵاڵە
هۆشیار کەسێکە دەس لە ملانی یار
شەراب ئەنۆشێ، ئەشکێنی پیاڵە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی. »
کاتێ لە زەوی وەنەوشە سەر دەردێنێ
سروە دەمی خونچە ماچ بکا و ڕایژێنێ
چەند خۆشە لەگەڵ خونچەدەمێ ڕایبوێری
تۆ تۆبەشکێن و ئەو دڵت نەشکێنێ
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
هر گه که بنفشه جامه در رنگ زند،
در دامنِ گل بادِ صبا چنگ زند،
هشیار کسی بُوَد که، با سیمْبَری
می نوشد و جام باده بر سنگ زند.
«خیام نیشابوری»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit