شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: کاتێ وەنەوشە ڕەنگ شین هەڵێنێ سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٤٨ کاتێ وەنەوشە ڕەنگ شین هەڵێنێ شنەشن شەماڵ گوڵ ئەجووڵێنێ هوشیار کەسێکە هاوشانی دولبەر شەڕاب بنۆشێ، شیشە بشکێنێ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. » کاتێ وەنەوشە شین و خاڵ خاڵە شەماڵ شەن ئەکا چاکی گوڵاڵە هۆشیار کەسێکە دەس لە ملانی یار شەراب ئەنۆشێ، ئەشکێنی پیاڵە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی. » کاتێ لە زەوی وەنەوشە سەر دەردێنێ سروە دەمی خونچە ماچ بکا و ڕایژێنێ چەند خۆشە لەگەڵ خونچەدەمێ ڕایبوێری تۆ تۆبەشکێن و ئەو دڵت نەشکێنێ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » هر گه که بنفشه جامه در رنگ زند، در دامنِ گل بادِ صبا چنگ زند، هشیار کسی بُوَد که، با سیمْبَری می نوشد و جام باده بر سنگ زند. «خیام نیشابوری» ++++++++++++++++++++++