ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٤٨. قاپێکی شووشەم دا لە بەرد، بوو ورد
٤٧
قاپێکی شووشەم دا لە بەرد، بوو ورد
مەست و سەرخۆش بووم، زۆر نابەجێم کرد
شکا، زڕەی هات، زیڕانی و وتی:
پیاوێ بووم وەک تۆ، خاوەن زەد و خورد
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. »
گۆزێک لە دەسم شکابوو، ئەو گریا بۆم:
خەم داتنەگرێ منیش یەکێکی وەک تۆم
زۆرجاری منیش وەکوو تۆ گۆزەم دەشکاند
تۆش ڕۆژێ دەبی بەگۆزە، دەشکێی وەک خۆم
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
بر سنگ زدم دوش سبوی کاشی
سرمست بُدم، چو کردم این اَوباشی
با من به زبانِ حال می‌گفت سبو:
من چون تو بُدَم، تو نیز چون من باشی!
«خیام نیشابوری»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit