شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: قاپێکی شووشەم دا لە بەرد، بوو ورد سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٤٧ قاپێکی شووشەم دا لە بەرد، بوو ورد مەست و سەرخۆش بووم، زۆر نابەجێم کرد شکا، زڕەی هات، زیڕانی و وتی: پیاوێ بووم وەک تۆ، خاوەن زەد و خورد «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. » گۆزێک لە دەسم شکابوو، ئەو گریا بۆم: خەم داتنەگرێ منیش یەکێکی وەک تۆم زۆرجاری منیش وەکوو تۆ گۆزەم دەشکاند تۆش ڕۆژێ دەبی بەگۆزە، دەشکێی وەک خۆم «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » بر سنگ زدم دوش سبوی کاشی سرمست بُدم، چو کردم این اَوباشی با من به زبانِ حال می‌گفت سبو: من چون تو بُدَم، تو نیز چون من باشی! «خیام نیشابوری» ++++++++++++++++++++++