ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٤٧. بەر لەوە کە غەم بکا شەبیخوون
٤٦
بەر لەوە کە غەم بکا شەبیخوون
پەیاپەی تێکە تۆ بادەی گوڵگوون
خۆ تۆ ئاڵتوون نیت هەی قەڵبی نادان
جارێ تر لە خاک نابینی دەرچوون
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. »
بەر لەوەی لە سەر گۆڕت بخوێنن
بفەرموو مەی و مەزەی خۆش بێنن
خۆ تۆ ئاڵتون نیت هەی گەوجی نەزان
بتخەنە خاک و دەرت بهێنن
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی»
سەرخۆش بە بە مەی، لە سەر دەراوێژە کەسەر
ئەم کورتە ژیانە ڕێی خەمانی مەخە بەر
بەس گیژ و نەزان و هێڕ بە! خۆ تۆ زێڕ نی
ژێر خاک بکرێی، دووبارە بتهێننەوە دەر
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار»
زان پیش که بر سرت شبیخون آرند
فرمای که تا باده گلگون آرند
تو زر نه‌ای ای غافل نادان که ترا
در خاک نهند و باز بیرون آرند
«خیام نیشابوری»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit