شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: بەر لەوە کە غەم بکا شەبیخوون سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٤٦ بەر لەوە کە غەم بکا شەبیخوون پەیاپەی تێکە تۆ بادەی گوڵگوون خۆ تۆ ئاڵتوون نیت هەی قەڵبی نادان جارێ تر لە خاک نابینی دەرچوون «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. » بەر لەوەی لە سەر گۆڕت بخوێنن بفەرموو مەی و مەزەی خۆش بێنن خۆ تۆ ئاڵتون نیت هەی گەوجی نەزان بتخەنە خاک و دەرت بهێنن «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی» سەرخۆش بە بە مەی، لە سەر دەراوێژە کەسەر ئەم کورتە ژیانە ڕێی خەمانی مەخە بەر بەس گیژ و نەزان و هێڕ بە! خۆ تۆ زێڕ نی ژێر خاک بکرێی، دووبارە بتهێننەوە دەر «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار» زان پیش که بر سرت شبیخون آرند فرمای که تا باده گلگون آرند تو زر نه‌ای ای غافل نادان که ترا در خاک نهند و باز بیرون آرند «خیام نیشابوری» ++++++++++++++++++++++