ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٣٨. لە عیلم و فنوون لادە بەتاڵە
٣٧
لە عیلم و فنوون لادە بەتاڵە
بە ئاڵی زوڵف، ئەو چاوە کاڵە
بەر لەوە ئەجەل خوێنت بڕێژێ
خوێنی سوراحی بڕێژە پیاڵە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
ئەی دڵ فەلسەفەی دنیا بەتاڵە
هۆگری یار بەو ئەم مەیە تاڵە
بەر لەوەی ڕۆژگار خوێنت بڕێژێ
تۆ خوێنی شووشە بڕێژە پیاڵە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. »
خۆ دوورە کتێب بگرە، گەمەی منداڵە
ژیر بیری لەسەر شەڕاب و لێوی ئاڵە
هۆشت بێ هەتا خوێنی نەڕژتووی گەردوون
تۆ خوێنی کچی ڕەزان بڕێژە پیاڵە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
از درسِ علوم، جمله بگریزی بِهْ
واندر سرِ زلفِ دلبر آویزی به
زآن پیش که روزگار خونت ریزد
تو خونِ قِنینه در قدح ریزی به
«خیام نیشابوری»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit