شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: لە عیلم و فنوون لادە بەتاڵە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٣٧ لە عیلم و فنوون لادە بەتاڵە بە ئاڵی زوڵف، ئەو چاوە کاڵە بەر لەوە ئەجەل خوێنت بڕێژێ خوێنی سوراحی بڕێژە پیاڵە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » ئەی دڵ فەلسەفەی دنیا بەتاڵە هۆگری یار بەو ئەم مەیە تاڵە بەر لەوەی ڕۆژگار خوێنت بڕێژێ تۆ خوێنی شووشە بڕێژە پیاڵە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. » خۆ دوورە کتێب بگرە، گەمەی منداڵە ژیر بیری لەسەر شەڕاب و لێوی ئاڵە هۆشت بێ هەتا خوێنی نەڕژتووی گەردوون تۆ خوێنی کچی ڕەزان بڕێژە پیاڵە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » از درسِ علوم، جمله بگریزی بِهْ واندر سرِ زلفِ دلبر آویزی به زآن پیش که روزگار خونت ریزد تو خونِ قِنینه در قدح ریزی به «خیام نیشابوری» ++++++++++++++++++++++