ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٢٨. چەندێ خەریکی ئاو و گڵ ئەبووین
٢٧
چەندێ خەریکی ئاو و گڵ ئەبووین
یا بە سەر بادا ئەهاتین ئەچووین
قسە هەزارە هەر دووی بەکارە
وەکوو 'ئاو' هاتین وەکوو 'با' ئەڕۆین
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
بەینێ شاگرد بووین، بووین بە مامۆستا
بەم کەین و بەینە زۆر کەیفمان هەستا
ئەنجامی داستان گوێ بگرە چی بوو
لە خاک دەرچووین و چووین بە بای وەشتا
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. »
چەندێک مناڵ بووین قوتابی زانا
چەندێکیش خۆمان بووین بە مامۆستا
ئەنجام بڕوانە چێمان بەسەرهات
وەک ئاو هاتین و بۆی دەرچووین وەک با!
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران»
ژیانت چییە؟ تا چووک و شلی، شاگردی
وەستای کە گەیشتی، پاشی: پیری، مردی
پوختایی وتار لە من ببیسی باشە:
تۆزێکی لە خۆڵ بەرز ببووی، با بردی
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
یک‌چند به کودکی به اُستاد شدیم
یک‌چند ز اُستادی خود شاد شدیم
پایان سُخن شنو که ما را چه رسید:
از خاک درآمدیم و برباد شدیم
«خیام نیشابوری»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit