شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: چەندێ خەریکی ئاو و گڵ ئەبووین سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٢٧ چەندێ خەریکی ئاو و گڵ ئەبووین یا بە سەر بادا ئەهاتین ئەچووین قسە هەزارە هەر دووی بەکارە وەکوو 'ئاو' هاتین وەکوو 'با' ئەڕۆین «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » بەینێ شاگرد بووین، بووین بە مامۆستا بەم کەین و بەینە زۆر کەیفمان هەستا ئەنجامی داستان گوێ بگرە چی بوو لە خاک دەرچووین و چووین بە بای وەشتا «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. » چەندێک مناڵ بووین قوتابی زانا چەندێکیش خۆمان بووین بە مامۆستا ئەنجام بڕوانە چێمان بەسەرهات وەک ئاو هاتین و بۆی دەرچووین وەک با! «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران» ژیانت چییە؟ تا چووک و شلی، شاگردی وەستای کە گەیشتی، پاشی: پیری، مردی پوختایی وتار لە من ببیسی باشە: تۆزێکی لە خۆڵ بەرز ببووی، با بردی «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » یک‌چند به کودکی به اُستاد شدیم یک‌چند ز اُستادی خود شاد شدیم پایان سُخن شنو که ما را چه رسید: از خاک درآمدیم و برباد شدیم «خیام نیشابوری» ++++++++++++++++++++++