ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام › چوارینەکانی خەییام ›
٢٧. داری بەیداخی نیفاق پەی ئەکەم
٢٦
داری بەیداخی نیفاق پەی ئەکەم
بە مووی سپیمۆ مەیلی مەی ئەکەم
پەیمانەی ژینم گەیشتە حەفتا
ئێستاکە نەیکەم فەرموو کەی ئەکەم؟
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
سبەینێ ئاڵای درۆ قەی ئەکەم
بە مووی سپیەوە قەسدی مەی ئەکەم
ساڵانی عومرم خۆی دا لە هەفتا
ئێستێ کەیف نەکەم گوایە کەی ئەکەم
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. »
ئیتر بەیاخی نیفاق پەی ئەکەم
بە مووی سپیەوە ڕوو لە مەی ئەکەم
ژمارەی پێکی عومرم حەفتایە
ئێستا بەدمەستی نەکەم، کەی ئەکەم؟ !
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
دووڕوویی بەسە، ڕوو دەکەمە مەیخانە
ئەم ڕیشی سپی، بە مەی بڕەنگێ جوانە
پێوانی تەمەن گەییشتە حەفتا، تا کەی
خۆم هەر وەکوو هەم نیشان نەدەم شێتانە؟
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
فردا علم نفاق طی خواهم‌کرد
با موی سپید قصد مِی‌ خواهم‌کرد
پیمانهٔ عمر من به هفتاد رسید
این دم نکنم نشاط، کی خواهم‌ کرد
«خیام. »
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit