بولبول بە ناڵە دەنگی هەڵبڕی
لە سایەی گوڵدا دانیشە کە گوڵ
ئەبێتۆ بە خاک، لە خاک دەرپەڕی
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
شەماڵ داوێنی گوڵی دادڕان
بلبل لە ناو گوڵ کەوتۆتە فەغان
لە ژێر سێبەری گوڵانا تاوێ
دانیشە زۆر جار ئەڕوێ لە خاکمان
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی»
بلبل لە ناو گوڵ کەوتۆتە فەغان
لە ژێر سێبەری گوڵانا تاوێ
دانیشە زۆر جار ئەڕوێ لە خاکمان
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی»
بڕوانە دڕی با پەردەی ڕووی گوڵ
سەرگەرمی عەشقە بلبلی سەر چڵ
لە بن گوڵباخا دانیشە، گوڵباخ
زۆر جار ڕواوە و بۆتەوە بە گڵ
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
سەرگەرمی عەشقە بلبلی سەر چڵ
لە بن گوڵباخا دانیشە، گوڵباخ
زۆر جار ڕواوە و بۆتەوە بە گڵ
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
گوڵ یاخە دەکاتەوە بەرامبەر بە شنە
بولبول دڵی خۆشە کەوتە ئاواز و قنە
تا تۆش و گوڵیش نەبوونە تۆزی بەر با
مەی بێنە لە گوڵزارێ بخەین باروبنە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
بولبول دڵی خۆشە کەوتە ئاواز و قنە
تا تۆش و گوڵیش نەبوونە تۆزی بەر با
مەی بێنە لە گوڵزارێ بخەین باروبنە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
بنگر ز صبا دامنِ گُل چاک شده
بلبل ز جمال گُل طربناک شده
در سایهٔ گُل نشین! که بسیار این گل
از خاک برآمدَست و در خاک شده
«خیام. »
بلبل ز جمال گُل طربناک شده
در سایهٔ گُل نشین! که بسیار این گل
از خاک برآمدَست و در خاک شده
«خیام. »