شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: بە شنەی سەبا گوڵ پەردەی دڕی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٢٥ بە شنەی سەبا گوڵ پەردەی دڕی بولبول بە ناڵە دەنگی هەڵبڕی لە سایەی گوڵدا دانیشە کە گوڵ ئەبێتۆ بە خاک، لە خاک دەرپەڕی «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » شەماڵ داوێنی گوڵی دادڕان بلبل لە ناو گوڵ کەوتۆتە فەغان لە ژێر سێبەری گوڵانا تاوێ دانیشە زۆر جار ئەڕوێ لە خاکمان «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی» بڕوانە دڕی با پەردەی ڕووی گوڵ سەرگەرمی عەشقە بلبلی سەر چڵ لە بن گوڵباخا دانیشە، گوڵباخ زۆر جار ڕواوە و بۆتەوە بە گڵ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. » گوڵ یاخە دەکاتەوە بەرامبەر بە شنە بولبول دڵی خۆشە کەوتە ئاواز و قنە تا تۆش و گوڵیش نەبوونە تۆزی بەر با مەی بێنە لە گوڵزارێ بخەین باروبنە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » بنگر ز صبا دامنِ گُل چاک شده بلبل ز جمال گُل طربناک شده در سایهٔ گُل نشین! که بسیار این گل از خاک برآمدَست و در خاک شده «خیام. » ++++++++++++++++++++++