شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: داری بەیداخی نیفاق پەی ئەکەم سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٢٦ داری بەیداخی نیفاق پەی ئەکەم بە مووی سپیمۆ مەیلی مەی ئەکەم پەیمانەی ژینم گەیشتە حەفتا ئێستاکە نەیکەم فەرموو کەی ئەکەم؟ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » سبەینێ ئاڵای درۆ قەی ئەکەم بە مووی سپیەوە قەسدی مەی ئەکەم ساڵانی عومرم خۆی دا لە هەفتا ئێستێ کەیف نەکەم گوایە کەی ئەکەم «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. » ئیتر بەیاخی نیفاق پەی ئەکەم بە مووی سپیەوە ڕوو لە مەی ئەکەم ژمارەی پێکی عومرم حەفتایە ئێستا بەدمەستی نەکەم، کەی ئەکەم؟ ! «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. » دووڕوویی بەسە، ڕوو دەکەمە مەیخانە ئەم ڕیشی سپی، بە مەی بڕەنگێ جوانە پێوانی تەمەن گەییشتە حەفتا، تا کەی خۆم هەر وەکوو هەم نیشان نەدەم شێتانە؟ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » فردا علم نفاق طی خواهم‌کرد با موی سپید قصد مِی‌ خواهم‌کرد پیمانهٔ عمر من به هفتاد رسید این دم نکنم نشاط، کی خواهم‌ کرد «خیام. » ++++++++++++++++++++++