ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام › چوارینەکانی خەییام ›
٢٤. نەکەی تۆ تەوبە لە مەستی بکەی
٢٣
نەکەی تۆ تەوبە لە مەستی بکەی
چونکە لەو تەوبە سەد تەوبە ئەکەی
گوڵ گەشە بکا، بولبول بخوێنێ
تۆ و پیاڵە و شەراب، شیشە و جامی مەی
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
لە مەی گەر تۆبە بکەی نادانی
سەد تۆبە بکەی هەر پەشیمانی
گوڵ یەخەی دڕا بولبول ناڵانی
جا تۆ چۆن تۆبە بە حەق ئەزانی
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. »
نەکەی تۆبە کەی لە مەی تا هەیە
تۆبە سەد تۆبەی بە دوادا هەیە
گوڵ کراس بدڕێ و بلبل بخوێنێ
لە کاتی وادا تۆبە کوا هەیە؟ !
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
چۆن تۆبە لە مەی دەکەی هەتا مەی مابێ؟ !
ئەو ڕۆژە مەخۆرەوە کە پەیدا نابێ
نەخوازە بەهار و چیمەن و دیمەنی گوڵ
تۆبەی چی؟ هەزار تۆبە لە تۆبەی وا بێ
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
توبه مکن از مِی! اگرت مِی باشد
صد توبهٔ نادمیت در پی باشد
گل جامه‌دران و بلبلان ناله‌زنان
در وقت چنین، توبه روا کی باشد؟ !
«خیام»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit