ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٢٣. مەلێکم بینی لەسەر قەڵای تووس
٢٢
مەلێکم بینی لەسەر قەڵای تووس
لە ژێر چنگیا بوو کەللەی کەیکاووس،
بە کەللەی ئەگوت: ئەفسووس، سەد ئەفسووس!
کوانێ دەنگی زەنگ؟ کوانێ ناڵەی کووس؟
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام.»
مەلێکم بینی لەسەر قەڵای تووس
لەبەر دەمیا بوو کەللەی کەیکاووس،
ئەیوت بە کەللە: ئەفسووس، سەدئەفسووس!
کوانێ دەنگی زەنگ؟ کوانێ ناڵەی کووس؟
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران.»
چووکێک لە کەلاوەیەک لە بەر لابایێ
دەیکۆڵی بە دندووکی، سەری پاشایێ
پێم وابوو دەڵێ: بمگرە گەر دەتوانی!
بەو کەللەیە سوێند دەخۆم لە دەستت نایێ!
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار.»
مرغی دیدم نشسته بر بارهٔ توس،
در پیش نهاده کلّهٔ کیکاوس
با کلّه همی‌گفت که: افسوس! افسوس!
کو بانک جَرَس‌ها و کُجا نالهٔ کوس؟ ١
«خیام»

١. عطار نیشابوری:
مرغی دیدم نشسته بر ویرانی
در پیش گرفته کلّهٔ سلطانی
می‌گفت بدان کلّه که ای نادانی
دیدی که بمردی و ندادی نانی
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit