شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: نەکەی تۆ تەوبە لە مەستی بکەی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٢٣ نەکەی تۆ تەوبە لە مەستی بکەی چونکە لەو تەوبە سەد تەوبە ئەکەی گوڵ گەشە بکا، بولبول بخوێنێ تۆ و پیاڵە و شەراب، شیشە و جامی مەی «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » لە مەی گەر تۆبە بکەی نادانی سەد تۆبە بکەی هەر پەشیمانی گوڵ یەخەی دڕا بولبول ناڵانی جا تۆ چۆن تۆبە بە حەق ئەزانی «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی. » نەکەی تۆبە کەی لە مەی تا هەیە تۆبە سەد تۆبەی بە دوادا هەیە گوڵ کراس بدڕێ و بلبل بخوێنێ لە کاتی وادا تۆبە کوا هەیە؟ ! «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. » چۆن تۆبە لە مەی دەکەی هەتا مەی مابێ؟ ! ئەو ڕۆژە مەخۆرەوە کە پەیدا نابێ نەخوازە بەهار و چیمەن و دیمەنی گوڵ تۆبەی چی؟ هەزار تۆبە لە تۆبەی وا بێ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » توبه مکن از مِی! اگرت مِی باشد صد توبهٔ نادمیت در پی باشد گل جامه‌دران و بلبلان ناله‌زنان در وقت چنین، توبه روا کی باشد؟ ! «خیام» ++++++++++++++++++++++