ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
١٩. ئەو حەکیمانەی کە سەردەفتەرن
١٨
ئەو حەکیمانەی کە سەردەفتەرن
خاوەنی عیلم و فەزڵ و هونەرن
لەم شەوەزەنگە ڕێیان دەرنەکرد
هەرچەن هاتن، چوون، هەر بێ‌خەبەرن
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
ئەوانەی دەریای هۆش و هونەر بوون
ڕووناکی ڕێگای خۆشی بەشەر بوون
سەریان دەرنەکرد لەم شەوەزەنگە
ورێنەیەکیان کرد و تێپەڕ بوون
«ئەحمەدی شاڵی»
ئەوانەی دەریای فەزڵ و هونەر بوون
لە کۆڕی عیلما چرا و ڕابەر بوون
لەم شەوەزەنگە ڕێیان دەر نەکرد
ئەفسانە بێژی خەولەخۆخەر بوون
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
هۆزان و بلیمەتان و بیرڕوون و پتەو
بۆ بوون و دەچن؟ نە کەس ئەمی زانی نە ئەو
تاریکە شەوێک گەڕان بەبێ ڕێ و گێژ بوون
ئەفسانەیەکیان ئەهۆنی چاویان چووە خەو
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
آنان ‌که محیطِ فضل و آداب شدند
در جمعِ کمال شمعِ اَصحاب شدند
رَه زین شبِ تاریک نبردند برون
گفتند فسانه‌ای و در خواب شدند
«خیام»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit