شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: ئەو حەکیمانەی کە سەردەفتەرن سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ١٨ ئەو حەکیمانەی کە سەردەفتەرن خاوەنی عیلم و فەزڵ و هونەرن لەم شەوەزەنگە ڕێیان دەرنەکرد هەرچەن هاتن، چوون، هەر بێ‌خەبەرن «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » ئەوانەی دەریای هۆش و هونەر بوون ڕووناکی ڕێگای خۆشی بەشەر بوون سەریان دەرنەکرد لەم شەوەزەنگە ورێنەیەکیان کرد و تێپەڕ بوون «ئەحمەدی شاڵی» ئەوانەی دەریای فەزڵ و هونەر بوون لە کۆڕی عیلما چرا و ڕابەر بوون لەم شەوەزەنگە ڕێیان دەر نەکرد ئەفسانە بێژی خەولەخۆخەر بوون «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. » هۆزان و بلیمەتان و بیرڕوون و پتەو بۆ بوون و دەچن؟ نە کەس ئەمی زانی نە ئەو تاریکە شەوێک گەڕان بەبێ ڕێ و گێژ بوون ئەفسانەیەکیان ئەهۆنی چاویان چووە خەو «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » آنان ‌که محیطِ فضل و آداب شدند در جمعِ کمال شمعِ اَصحاب شدند رَه زین شبِ تاریک نبردند برون گفتند فسانه‌ای و در خواب شدند «خیام» ++++++++++++++++++++++