ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
١٨. مەی بخۆ ئێستە، ئەچیتە ژێر گڵ
١٧
مەی بخۆ ئێستە، ئەچیتە ژێر گڵ
بێ‌ڕۆح، بێ ڕەفیق، بێ‌هاودم، بێ‌دڵ
زینهار ئەم سیڕڕە ئاشکرا نەکەی
کە پەژموردە بوو گەشە ناکا گوڵ
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
مەی بخۆ، لەژێر گڵا ئەنووی زۆر
بێکەس، بێ‌هاوڕێ، بێ‌هاودەنگی گۆڕ
با ئەم ڕازەشت لا نهێنی بێ:
گوڵ سیس بێ، گەشە ناکا لەبەر خۆر
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
مەی تێکە! وەخۆ! دەرفەتە؛ هاکا مردی
لەم ژێر گڵە بێ هەواڵ و بێ هاودەردی
وا پێتی ئەڵێم شتێک لە لای کەس مەیڵێ
نابێتەوە گوڵ پەلکەگوڵێ با بردی
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
مِی خور! که به زیرِ گِل بسی خواهی خُفت
بی مونس و بی رفیق و بی همدم و جُفت
زنهار به کس مگو تو این رازِ نُهُفت!
هر لاله که پَژْمُرد، نخواهد بِشْکُفت
«خیام»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit