شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: مەی بخۆ ئێستە، ئەچیتە ژێر گڵ سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ١٧ مەی بخۆ ئێستە، ئەچیتە ژێر گڵ بێ‌ڕۆح، بێ ڕەفیق، بێ‌هاودم، بێ‌دڵ زینهار ئەم سیڕڕە ئاشکرا نەکەی کە پەژموردە بوو گەشە ناکا گوڵ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » مەی بخۆ، لەژێر گڵا ئەنووی زۆر بێکەس، بێ‌هاوڕێ، بێ‌هاودەنگی گۆڕ با ئەم ڕازەشت لا نهێنی بێ: گوڵ سیس بێ، گەشە ناکا لەبەر خۆر «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. » مەی تێکە! وەخۆ! دەرفەتە؛ هاکا مردی لەم ژێر گڵە بێ هەواڵ و بێ هاودەردی وا پێتی ئەڵێم شتێک لە لای کەس مەیڵێ نابێتەوە گوڵ پەلکەگوڵێ با بردی «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » مِی خور! که به زیرِ گِل بسی خواهی خُفت بی مونس و بی رفیق و بی همدم و جُفت زنهار به کس مگو تو این رازِ نُهُفت! هر لاله که پَژْمُرد، نخواهد بِشْکُفت «خیام» ++++++++++++++++++++++