ئاڵەکۆک

حەمەعەلی مەدهۆش add_a_photo
ئەڵێی مناڵم ئەمخەڵەتێنی
ئەمەندە ناوی خواردن ئەھێنی
ئێستەش پێم ئەڵێی گیپەت بۆ ئەکەم
نان و چێشتی تۆم ناوێ گیانەکەم

نە بۆقلەموون و نە کفتەی ناودار
ھیچی ناگاتە یەک چرپەی کەنار
تۆ لەسەر کورسی دام ئەنێی وەک پیاو
خۆت دوورەو پەرێز ڕائەگری بەناو

من دڵ سووتاوی پێکەنینێکم
ببێتە دەرمان بۆ برینێکم
تۆ میوان ڕێک خە لە پۆلێک ڕووخۆش
خۆشت شاگوڵ بە بۆ دڵەی بە جۆش

ھەریەکەی باس و ڕازێکی لا بێ
دڵ و چاو و دەم تیا بەرەڵڵا بێ
جاروبار ماوەی سرپەشی تیا بێ
میوانداری ڕاست ئەبێ ئاوا بێ
١٩٥٨
حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦

پەراوێز edit