ئاڵەکۆک

حەمەعەلی مەدهۆش add_a_photo
مەدهۆش یانەی دڵان
٣٧. لاساری
تووشی یەکێ بووم دڵ فڕێن و جوان
لەگەڵ ئەوەشا گاڵتەچی و زۆرزان

کە چاوی لەڕووی یەکێ بڕوانێ
یەکەو ڕاست بێخی دڵی ئەزانێ

داوی بۆ سەدی وەک من داناوە
ھیچ داوێک لە پێی خۆی نەئاڵاوە

ھەر جارە سەیرم ئەکا بە لاچاو
من وائەزانم ھەموو شت تەواو

ھەر لەو کاتەشا زەردەخەنەیە
تێم ئەگەیەنێت ھەمووی گاڵتەیە

کەچی من دیسان تێ ھەڵئەچمەوە
نامەوێ لەبیر خۆمی بەرمەوە

ئەڵێم ئەم سەیرە ھەر گاڵتە نابێ
ڕۆژێک ھەر ئەبێ بەزەییی تیا بێ ١

١. ئەم پارچە شیعرە لە گۆڤاری (ڕۆژی نوێ)دا بڵاوکراوەتەوە.
١٩٥٦
حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦

پەراوێز edit