شاعیر: مەدهۆش کتێب: یانەی دڵان سەرناو: لاساری سەبارەت: ١٩٥٦ - حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦ تووشی یەکێ بووم دڵ فڕێن و جوان لەگەڵ ئەوەشا گاڵتەچی و زۆرزان کە چاوی لەڕووی یەکێ بڕوانێ یەکەو ڕاست بێخی دڵی ئەزانێ داوی بۆ سەدی وەک من داناوە ھیچ داوێک لە پێی خۆی نەئاڵاوە ھەر جارە سەیرم ئەکا بە لاچاو من وائەزانم ھەموو شت تەواو ھەر لەو کاتەشا زەردەخەنەیە تێم ئەگەیەنێت ھەمووی گاڵتەیە کەچی من دیسان تێ ھەڵئەچمەوە نامەوێ لەبیر خۆمی بەرمەوە ئەڵێم ئەم سەیرە ھەر گاڵتە نابێ ڕۆژێک ھەر ئەبێ بەزەییی تیا بێ ١ ١. ئەم پارچە شیعرە لە گۆڤاری (ڕۆژی نوێ)دا بڵاوکراوەتەوە. ++++++++++++++++++++++