بازى دوورى وا بە تیرى غەم دڵى کردم نزار
قەت موعینێکم نییە عەرزم بەرێتە کۆیى یار
دەردى دوورى بەو تەبیبانە عیلاجى ناکرێ
زامی تەقدیری ئەزەل با داروویى لوقمان چ کار
ئاورى هیجران لە سینەم دابێ کفنم بۆ چییە؟
خۆى لەبەر ئەو ناڵە ناگرێ سەنگى تابووت و مەزار
ئەى ڕەفیقان عیللەتى دووریمە دەستم لێ مەدەن
قەت شیفاى نایێ برینم تا نەگاتە دەستى یار
تەوقى عەشقى ویم لە گەردندا، نەجاتیم بۆ نییە
کۆششى بێفایدە یادى خەڵاسى و ڕەستگار
من گەدایى کۆیى یارم پادشاهیم کەى دەوێ
دەوڵەتى دونیا و قیامەت بۆچمە بێ چاوى یار
عالەمت بێزارە لێ (سافى) لەبەر زارى، بەسە
مەقسەدت تەفویز بکە بۆ خالقى پەروەردگار