جۆیباری چاوەکانم ڕووی زەمینی گرتووە
بۆیە سەحرای سینەکەم سەبزەی غەمی شین کردووە
ئەی ڕەفیقان مەنعی ناڵینم مەکەن بێئیختیار
حاڵەتێکە موبتەلایە دڵ لەدەستم دەرچووە
ناسیحا وەعزی سەبووری دامەدە بێ فایدەیە
مـن لە مەکتبخانەیی غەم دەرسی عیشقم خوێندووە
خۆت ئەگەر بێی بمکوژی خۆشە لەلام ئـەمما ڕەقیب
وا دەڵێ مەحبووبە قەتلی تۆی بە گۆێی من کردووە
هیچ کەسێ نایێ بە هاوارم لەلای ئەو عالەمە
وا لەبەر ناڵە و فوغانی من قیامەت ڕابووە
دەفعەیێ بۆ سەر نەخۆشانت ئەگەر بێی ئەی تەبیب
دەردەدارانت لەخۆشی تۆ شیفایان هاتووە
عومرەکەم سەرفی وەفات بوو مەرحەبـایێکم نەدی
وا دەزانم ڕۆحەکەم مەیلت لەسەر من لاچووە
دوور لە باڵای تۆ بیناییم کوێرە هەڵنایێ بە کەس
ڕۆژ و شەو بێدارە چاوم، وا مەزانە نوستووە
حاڵی (سافـی) گەر دەپرسی وا لـەدەسـت هیجرانی تۆ
مـات و مـەبهووتە لە گۆشەی بـێکەسی دانیشتووە