ئاڵەکۆک

سافیی ھیرانی add_a_photo
سافی شیعرەکانی سافی
٢٢. دەردی دووریم چەشـتـووە ژەهری فیراقم نۆشییە
دەردی دووریم چەشـتووە ژەهری فیراقم نۆشییە
بۆیێ کە خۆشیم نەخۆشی و نەخۆشیم خۆشییە

ئاشـی بەختم باوی غەمە گەردوون دەگێڕێ بۆیە وا
مایەیی عـومـرم بەلاشە وا پەلاسم پۆشییە

ڕۆژ لە فیکری عاریزی خۆراکی من خۆێنی دڵە
شەو بەیادی زولفەکانی نووستنم بێدارییە

دڵ نەفامە گەر بڵێ عەقڵم بە لای لەیلا دەچم
هەر بە مەجنوونی دەگا پێی، قوڕ بە عەقڵ و هۆشییە

ئاسنێ سارد بوو لەپێشـدا دڵ لـە بـێ یار و کەچی
گەرمە ئێستێکـە لە کورەی عیشق دائیم جـۆشییە

وا بەهار هات سۆفی ئـەسلا سا جلی ناوێ، کەچی
بۆ ڕیا بەرمالەکەی دائیم بـەشان و دۆشییە

شـەڕ دەگەڵ بەختی بـەد و چەرخی کـەچ و دونیایی دوون
مـەیکە سافی نەفعی وان نابێ بـە سەعی و کۆشییه
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit