تۆ دەزانی بۆچی یادی دولبەری ڕەعنا دەکەم
مەیلی بەدنامیمە بۆیێ کاری بێپەروا دەکەم
سەر لەسەر سەودایی تۆ و دڵ لە پایی پێیەکەت
بۆچمە جانا سەر و دڵ، هەر دوویان ڕیسوا دەکەم
موڵکی میسرم بۆ چییە، گەر ماهی کەنعانم هەبێ؟
چم لە بازاڕی زڵێخا، یووسفی سەودا دەکەم
چاوەکەم چاوم لەبۆ چاوی تۆ خوێن جاری دەکا
وا منیش هەر لەحزە بۆ تۆ شین و واوەیلا دەکەم
مەیلی من هەر مەستی و ڕەندی و شاهیدبازییە
وا لەبەر میحرابی ئەبرۆت تاعەت و تەقوا دەکەم
من لەدەست دنیایی دون و عالەمی وا بەدعەمەل
ڕوویی شەکوا وو تەوازوع بۆ شەهی بەغدا دەکەم
(سافیا) هیران وەکوو نیرانە، جیرانی جەحیم
سا کە وا بێت و تەوەکول دائیما بە خودا دەکەم