شاعیر: سافی کتێب: شیعرەکانی سافی سەرناو: بازى دوورى وا بە تیرى غەم دڵى کردم نزار سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی بازى دوورى وا بە تیرى غەم دڵى کردم نزار قەت موعینێکم نییە عەرزم بەرێتە کۆیى یار دەردى دوورى بەو تەبیبانە عیلاجى ناکرێ زامی تەقدیری ئەزەل با داروویى لوقمان چ کار ئاورى هیجران لە سینەم دابێ کفنم بۆ چییە؟ خۆى لەبەر ئەو ناڵە ناگرێ سەنگى تابووت و مەزار ئەى ڕەفیقان عیللەتى دووریمە دەستم لێ مەدەن قەت شیفاى نایێ برینم تا نەگاتە دەستى یار تەوقى عەشقى ویم لە گەردندا، نەجاتیم بۆ نییە کۆششى بێ‌فایدە یادى خەڵاسى و ڕەستگار من گەدایى کۆیى یارم پادشاهیم کەى دەوێ دەوڵەتى دونیا و قیامەت بۆچمە بێ چاوى یار عالەمت بێزارە لێ (سافى) لەبەر زارى، بەسە مەقسەدت تەفویز بکە بۆ خالقى پەروەردگار ++++++++++++++++++++++