دانیشی له دم چۆمێ
ئه‌و به‌ر که‌نداڵ و دار بێ
وه‌ک ئاوێنه وێنه‌یان
ده‌ناویدا دیار بـێ
چه‌ل‌چه‌ل سه‌رت هه‌ڵبڕی
بۆ ئاسمانی شین و جوان
به‌م جۆره زۆر و ده‌رکه‌ی
ده‌رد و سۆمایی چاوان
شنه‌ی ده‌نگی مه‌لان بێ
بلاوێنێ گه‌ڵای گوێ
به نیشتن و فڕینیان
په‌ڕی هـه‌ستت ببزوێ
هه‌ر له وه‌رزی به‌هاره
به بای باڵی په‌پووله
په‌ڕی ناسکی هه‌ستت
دێته له‌رین و جووڵه
ئه‌و به‌ر که‌نداڵ و دار بێ
وه‌ک ئاوێنه وێنه‌یان
ده‌ناویدا دیار بـێ
چه‌ل‌چه‌ل سه‌رت هه‌ڵبڕی
بۆ ئاسمانی شین و جوان
به‌م جۆره زۆر و ده‌رکه‌ی
ده‌رد و سۆمایی چاوان
شنه‌ی ده‌نگی مه‌لان بێ
بلاوێنێ گه‌ڵای گوێ
به نیشتن و فڕینیان
په‌ڕی هـه‌ستت ببزوێ
هه‌ر له وه‌رزی به‌هاره
به بای باڵی په‌پووله
په‌ڕی ناسکی هه‌ستت
دێته له‌رین و جووڵه