ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
دیسان به‌هاره‌و
وه‌ختی سه‌یرانه‌
سه‌رما و به‌فر و خه‌م
ڕوو له نه‌مانه‌

کراسی تازه‌و
شینیان کرده‌ بەر
لکی دار هه‌مووی
له‌ کوێستان و ده‌ر

ئاوی چۆم زۆر و
پڕده‌نگ و هاشه‌
ڕه‌نگی وه‌ک گوڵی
سیسه‌خه‌شخاشە

ئه‌وه ‌زووخاوی
ده‌ردی زستانه‌
وه‌ده‌ری ده‌نێ
زه‌وی و زه‌مـانه

ده‌نگی بلبل و
چریکه‌ی قومری
به‌شه‌ر بۆ ده‌بێ
ده‌به‌ری نه‌مری؟ !

به‌راستی به‌هار
تۆ شای وه‌رزانی
له‌ تۆدا کۆیە
هه‌موو جوانی
٨٢/١٢/١٣ زه‌نگیاوێ

پەراوێز edit