ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
شیعرێ به ‌وێنه‌ی بای واده‌ و باران
بۆنی ژیانی تازه‌ی لێ‌نه‌یە
بۆ ڕاپه‌ڕاندن له‌ خه‌وی غه‌فڵه‌ت
نه‌ وه‌ک سێڵاو و بـوومه‌له‌رزه‌یه

شیعرێ هه‌ر وه‌کو ئاوێنێکی ڕوون
سیمای داهاتووی تێدا نه‌بینی
به ‌زوانێکی زۆر شیرین و ڕه‌وان
ده‌رسی ڕابردووت تێ‌نه‌گه‌یێنی

شیعرێ که‌ تامی شادی نه‌دیبێ
به‌ تاڵاوی خه‌م یا نه‌بووبێ ته‌ڕ
کوا ئه‌مه‌ شیعره‌ و کام مه‌لی ئیحساس
له‌ ئاسمانی‌دا ده‌کا گه‌شت و گه‌ڕ؟ !
٧٨/١١/١٨ دۆڵه‌گوێزان

پەراوێز edit