شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: شیعر سەبارەت: ٧٨/١١/١٨ دۆڵه‌گوێزان شیعرێ به ‌وێنه‌ی بای واده‌ و باران بۆنی ژیانی تازه‌ی لێ‌نه‌یە بۆ ڕاپه‌ڕاندن له‌ خه‌وی غه‌فڵه‌ت نه‌ وه‌ک سێڵاو و بـوومه‌له‌رزه‌یه شیعرێ هه‌ر وه‌کو ئاوێنێکی ڕوون سیمای داهاتووی تێدا نه‌بینی به ‌زوانێکی زۆر شیرین و ڕه‌وان ده‌رسی ڕابردووت تێ‌نه‌گه‌یێنی شیعرێ که‌ تامی شادی نه‌دیبێ به‌ تاڵاوی خه‌م یا نه‌بووبێ ته‌ڕ کوا ئه‌مه‌ شیعره‌ و کام مه‌لی ئیحساس له‌ ئاسمانی‌دا ده‌کا گه‌شت و گه‌ڕ؟ ! ++++++++++++++++++++++