ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٥٦. مەسیحی وەسڵ
ئه‌ستێره‌ی گه‌شی به‌ری به‌یانم
هه‌وێن و هیوای خۆشی و ژیانم
چرای ڕووناکی یانه‌ی تاریکم
تریفه‌ی مانگی‌چارده‌ی شه‌وانم

ئه‌گه‌ر سێبه‌ری لوتفی تۆم نه‌بێ
ده‌بم به‌ به‌فری به‌ر تاوی هاوین
له‌ گه‌رمی ڕۆژی ئه‌وینی تۆیه‌
لێده‌دا دڵم له زستانی ژین

ئێجگار له‌مێژه ‌سروه‌ی سرورم
نه‌دیوه‌ بێ و له‌ په‌لکی گوڵم دا
که‌س نیه ‌به‌ په‌نجه‌ی گه‌رمی مه‌حه‌ببه‌ت
ئاوڕێ وه جه‌سته‌ی خه‌سته‌ی دڵم دا

هێنده‌ ژاکاو و سیسه گوڵی دڵ
زۆر سه‌خته‌ تازه‌ گه‌ش ببێته‌وه‌
جا مه‌گه‌ر به‌ فووی مه‌سیحی وه‌سڵت
سه‌رله‌نوێ ڕووحی وه‌به‌ربێته‌وه
٧٨/٠٨/٢٠ دۆڵه‌گوێزان

پەراوێز edit