مانگی ڕەمەزان باریک بوو وەک تاڵ
ویست و ئیرادەی کردین مشتوماڵ
ڕۆژوو هەستێکی دەدا بە ئینسان
فەقیر لەبیرە لە پیر تا مناڵ
چەوری زگیشت دەتوێنێتەوە
پێستت جوان دەبێ وەکوو زێوی قاڵ
ئەوندە ویستت پێی بەرز دەبێ
بەرزەفڕ دەبی وەک هەڵۆی تیژباڵ
زگدڕاو نابی جوان بەڕۆژوو بی
گەڵێ ناحەزە مرۆی زگ جەواڵ
خودای گەورە خۆی پاداشت دەدا
بە پێی دڵپاکیت، دڵ بکە زوڵاڵ
بە برسییەتی نوور دێتە ناو دڵ
تاریکی دەڕوا و شەیتان دەبێ لاڵ
بە قسەی جوانت ڕۆژوو پڕخێر بە
بە زمانپیسی قەت مەیکە بەتاڵ
لە تاعەت کردن بێقەرار نەبی
هەر بە سەبر بە هەتا هەی 'کەماڵ'
ویست و ئیرادەی کردین مشتوماڵ
ڕۆژوو هەستێکی دەدا بە ئینسان
فەقیر لەبیرە لە پیر تا مناڵ
چەوری زگیشت دەتوێنێتەوە
پێستت جوان دەبێ وەکوو زێوی قاڵ
ئەوندە ویستت پێی بەرز دەبێ
بەرزەفڕ دەبی وەک هەڵۆی تیژباڵ
زگدڕاو نابی جوان بەڕۆژوو بی
گەڵێ ناحەزە مرۆی زگ جەواڵ
خودای گەورە خۆی پاداشت دەدا
بە پێی دڵپاکیت، دڵ بکە زوڵاڵ
بە برسییەتی نوور دێتە ناو دڵ
تاریکی دەڕوا و شەیتان دەبێ لاڵ
بە قسەی جوانت ڕۆژوو پڕخێر بە
بە زمانپیسی قەت مەیکە بەتاڵ
لە تاعەت کردن بێقەرار نەبی
هەر بە سەبر بە هەتا هەی 'کەماڵ'