ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٥٤. دەشتی لاجان
ده‌شتی لاجان خۆشه‌ داییم هه‌ر وه‌کوو باخی ئیره‌م
وه‌ک که‌وسه‌ره‌ کانیەکانی، هیچ کاتێکی ناکه‌ن که‌م

له‌ سه‌ر شاخێ لێی بڕوانه‌، ده‌مێ جێژنی گوڵانه‌
له‌کوێ به‌هه‌شت هێنده‌ جوانه؟ ده‌رمانه‌ بۆ هه‌رچی خه‌م

خاکه‌که‌ی بێ‌به‌رد و پاکه‌، به‌پیتی و گۆڕی تاکه‌
چی بچێنی تێیدا چاکه‌، هیچ تۆوێ ناگۆڕێ له‌م

کیژه‌کانی گشت جوانن، ژنانی شێری ژیانن
پیاوه‌کانی پاڵه‌وانن، گه‌نجه‌کانی گه‌نجی جه‌م

پڕ له‌ باخ و هه‌رچی داره‌، ئاووهه‌وای سازگاره‌
ده‌غڵ و دانی بێ‌ژماره، پڕ له‌ قۆپی و جۆ وو چه‌م

وه‌ک به‌هاره‌ هاوینی وێ، به‌ پایزی دڵ ده‌پشکوێ
به‌ زستانیشی ده‌بی نوێ، وه‌رزه‌کانی خۆش سه‌رجه‌م

شاخه‌کانی زۆر بڵندن، لانه‌ی شێر و پڵنگن
قه‌ڵای سه‌ختی ڕۆژی جه‌نگن، ناکرێ له‌وێ سته‌م

تاریفی قه‌ت دوایی نایه‌، هێند جوان و باسەفایه‌‌
ڕه‌ببی بیپارێزی خوایه‌، گیراکه‌ی دوعایه‌که‌م
٩٢/١٠/١٤ (کـ. هـ)

پەراوێز edit