ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
ده‌ردی من ده‌وای نییه مه‌خابن
بژیشکێ له‌ لای نییه مه‌خابن

خه‌مم شه‌و و ڕۆژ هێرش ده‌هێنێ
دڵم هیچ په‌نای نییه مه‌خابن

یارم کافره، وه‌ک ڕۆژێ ڕونە
هێشتا دڵ بڕوای نییه مه‌خابن

وشک بوو باخی ژینم له دوری
بارانی هیوای نییه مه‌خابن

له‌ پاش ناخۆشی باوی خۆشییە
خۆشی من سه‌دای نییه مه‌خابن

«که‌ماڵ» له‌ تاو یار حه‌یای تکاوە
که‌س بۆ ئه‌و تکای نییه مه‌خابن
هاوینی ١٣٩٢ ورمێ

پەراوێز edit