ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
بۆ شه‌می ڕووت ئه‌و دڵه‌ی من هه‌ر وه‌کو په‌روانه‌ دێ
سوور ده‌زانێ که‌ به‌شی هه‌ر ئاگر و سووتانه‌ دێ

هه‌ر وه‌کو مه‌جنوون له‌ تاوت سیس و خه‌مبارم و، له‌تۆ
ئه‌و ده‌مه‌ شادم هه‌واڵێک بۆ منی دێوانه‌ دێ

چاوه‌ڕێم ڕۆژێک ببینم، ڕۆژی ڕوخسارت به‌ڵام
به‌ختی من وه‌ک شه‌وێ وایه‌، که‌نگێ ڕۆژ شه‌وانه‌ دێ

ساتێ به‌ر نادا له‌ ئێخه‌م، ده‌ستی پیسی، دێوی خه‌م
ده‌نگی ناڵه‌م وه‌ک بروسکه‌ و ئه‌شکم وه‌ک بارانه‌ دێ

پەراوێز edit