شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: دێوی خەم بۆ شه‌می ڕووت ئه‌و دڵه‌ی من هه‌ر وه‌کو په‌روانه‌ دێ سوور ده‌زانێ که‌ به‌شی هه‌ر ئاگر و سووتانه‌ دێ هه‌ر وه‌کو مه‌جنوون له‌ تاوت سیس و خه‌مبارم و، له‌تۆ ئه‌و ده‌مه‌ شادم هه‌واڵێک بۆ منی دێوانه‌ دێ چاوه‌ڕێم ڕۆژێک ببینم، ڕۆژی ڕوخسارت به‌ڵام به‌ختی من وه‌ک شه‌وێ وایه‌، که‌نگێ ڕۆژ شه‌وانه‌ دێ ساتێ به‌ر نادا له‌ ئێخه‌م، ده‌ستی پیسی، دێوی خه‌م ده‌نگی ناڵه‌م وه‌ک بروسکه‌ و ئه‌شکم وه‌ک بارانه‌ دێ ++++++++++++++++++++++