ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٥١. جێژنی مه‌ولوود
که‌ له‌ دایک بووی گه‌و‌ره‌تر مرۆ
حه‌وا له‌چاو خاک نه‌یما هیچ شکۆ

حه‌قیه‌تی زه‌وی فیزێ لێ بدا
خه‌ڵک نه‌هێڵن له‌ دڵ خه‌م و سۆ

ئه‌تۆ باخێکی هێند سه‌وز و جوانی
وشکارۆی عه‌ڕه‌ب گه‌ش بۆوه‌ ‌به ‌تۆ‌

خوایه‌ له‌ کارت سه‌ر سووڕ ده‌مێنێ
گوڵێکی وه‌ها ڕوواوه‌ له‌ کۆ؟ !

جێیه‌ک له‌ به‌ری هه‌ر هه‌ڵده‌هاتن
ئێستا بۆی ده‌چن به‌ ده‌ست و ئه‌ژنۆ

ڕه‌سوولی نازدار، ئه‌وڕۆژه‌ی ئه‌تۆ
هاتوویه‌ دنیا له‌ یه‌ک ده‌بین کۆ

به‌ خۆشه‌ویستیت گه‌ر ئاوی نه‌ده‌ین
زه‌وی تاعه‌تن، نادا به‌روبۆ
٨٦/٠١/١٢ کاسه‌که‌ران

پەراوێز edit