شاعیر: کەماڵ ڕەحمانی کتێب: چرای خەیاڵ سەرناو: جێژنی مه‌ولوود سەبارەت: ٨٦/٠١/١٢ کاسه‌که‌ران که‌ له‌ دایک بووی گه‌و‌ره‌تر مرۆ حه‌وا له‌چاو خاک نه‌یما هیچ شکۆ حه‌قیه‌تی زه‌وی فیزێ لێ بدا خه‌ڵک نه‌هێڵن له‌ دڵ خه‌م و سۆ ئه‌تۆ باخێکی هێند سه‌وز و جوانی وشکارۆی عه‌ڕه‌ب گه‌ش بۆوه‌ ‌به ‌تۆ‌ خوایه‌ له‌ کارت سه‌ر سووڕ ده‌مێنێ گوڵێکی وه‌ها ڕوواوه‌ له‌ کۆ؟ ! جێیه‌ک له‌ به‌ری هه‌ر هه‌ڵده‌هاتن ئێستا بۆی ده‌چن به‌ ده‌ست و ئه‌ژنۆ ڕه‌سوولی نازدار، ئه‌وڕۆژه‌ی ئه‌تۆ هاتوویه‌ دنیا له‌ یه‌ک ده‌بین کۆ به‌ خۆشه‌ویستیت گه‌ر ئاوی نه‌ده‌ین زه‌وی تاعه‌تن، نادا به‌روبۆ ++++++++++++++++++++++