ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٥٠. هه‌وێنی ژین
داوی ئه‌گریجه‌ت دانا له‌ سه‌ر ڕوو
زانیت مه‌لی دڵ ده‌خرێته‌ داو زوو

ئه‌وین بۆ دڵم، وه‌ک ئاو بۆ ماسی
هه‌وێنی ژینه‌، ‌ نه‌ک عاده‌ت و خوو

دوای ئیشقی نزمی دنیا، خوایییه‌
نه‌کا له‌ وه‌شیان نه‌بم سه‌رکه‌وتوو

ئه‌گه‌رچی ژیان، وه‌ک ژه‌هری ماره‌
هه‌نگوینه‌ خوایه‌، بۆ دۆستانی توو

ئه‌و کاته‌ له‌ ژین، به‌شم که‌کره‌یه‌
نامژم له‌ شیله‌ی گوڵی ئیللاهوو
٨٥/٠٦/٠٥ پیرانشار

پەراوێز edit