ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٤٩. لاوه‌کان توخوا!
تا سووری١ عومرم پڕ چین‌تر ده‌بێ
خۆشه‌ویستی تۆم به‌تین‌تر ده‌بێ

وه‌کوو قه‌یسییه‌ خوێنت له‌ به‌ختم
تا جوانتر ده‌بی، شیرن‌تر ده‌بێ

هه‌ر وا ته‌نگ ده‌بێ دنیا بۆ شادان
بۆ مه‌ی دڵبه‌خه‌م به‌رین‌تر ده‌بێ

داهاتوو ڕه‌شه‌ بۆ ده‌ور و به‌رن
شکور گه‌لی مه‌، گه‌شبین‌تر ده‌بێ

چه‌وساوه‌ ڕۆژێ ده‌گه‌شێنه‌وه‌
چاوی زاڵمه‌ خوێنین‌تر ده‌بێ

به‌شی خوار و خێچ ئاخر سوکییه‌
یه‌کڕه‌نگ و ڕاسته‌، سه‌نگین‌تر ده‌بێ

لاوه‌کان توخوا! هه‌ر به‌ گوڵی دین
خاکن جوان و ڕه‌نگین‌تر ده‌بێ

١. سوور: دیواری دەورەی باغ.
٨٤/٠٣/١٢ زه‌نگیاوێ

پەراوێز edit