وه‌ک ئاسکی له پێش چاوم، چاوه‌که‌م بۆ کوێ ده‌ڕۆی
ڕووت که وه‌ک گوڵ ناسکه، هه‌ر دڵێ بولبوله بۆی
مانگیش وا ده‌رکه‌وتووه، جوانی خۆی ده‌رخستووه
بۆ ئه‌وه‌ی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێ، ئه‌ی مانگی چارده له کۆی؟ !
خوێن شیرن وه‌کو هه‌نگوین، من ئه‌و هه‌نگه‌م غه‌یری تۆ
نایه‌ته به‌ردڵ گوڵم، هه‌ر گوڵێ بێ، ڕه‌نگ و بۆی
هومێدم وایه که‌م بێ خه‌می دڵم له‌به‌روه‌ی
له کورتی ده‌دا هه‌رشت گه‌ییه ئاخر پله‌ی خۆی
پێم وایه ڕووت گوڵێکه، له سه‌ر لێوی ڕووبارێ
قه‌ت وشک نابێته‌وه، ئه‌وه‌ندی زوو زوو بیشۆی
گوڵه عومری دڵداری، وشک بی به یه‌کجاری
یاخوا که له‌م گوڵزاره، ناچاری ده‌بێ بڕۆی