با دێت و باران، خوناوکه‌ی ده‌کا
گه‌نم له‌شایان، که‌روێشکه‌ی ده‌کا
بلبلی شه‌یدا، وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند
ده‌ردێ به سازی چریکه‌ی ده‌کا١
زه‌رده‌زێڕینه، کۆشی گوێی گوڵان
پڕ له ئاڵتوونی عه‌نتیکه‌ی ده‌کا
هه‌میشه کاڵه، میوه‌ی دڵخۆشی
به‌هاره هه‌ر له فه‌ریکه‌ی ده‌کا
با دایک و، خونچه و چرۆ وه‌ک مناڵ
ئه‌م لک و چڵه، له بێشکه‌ی ده‌کا
لێوڕێژه هه‌ستی شاعیر له خۆشی
بۆیه ده‌چی که‌ی هه‌ر تکه‌ی ده‌کا
کانی گیا و گۆڵ، وای ده‌وره داوه
له ڕووی ڕووگوڵ و ملوێنکه‌ی ده‌کا
ئه‌م هه‌موو جوانیه کرا به‌نی بوون
داوای ته‌سبیحات له‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌کا
که هه‌یهه‌تی ئه‌م هه‌موو دیمه‌نه
ده‌بینێ ئاخر حه‌یا که‌ی ده‌کا؟ !
گه‌نم له‌شایان، که‌روێشکه‌ی ده‌کا
بلبلی شه‌یدا، وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند
ده‌ردێ به سازی چریکه‌ی ده‌کا١
زه‌رده‌زێڕینه، کۆشی گوێی گوڵان
پڕ له ئاڵتوونی عه‌نتیکه‌ی ده‌کا
هه‌میشه کاڵه، میوه‌ی دڵخۆشی
به‌هاره هه‌ر له فه‌ریکه‌ی ده‌کا
با دایک و، خونچه و چرۆ وه‌ک مناڵ
ئه‌م لک و چڵه، له بێشکه‌ی ده‌کا
لێوڕێژه هه‌ستی شاعیر له خۆشی
بۆیه ده‌چی که‌ی هه‌ر تکه‌ی ده‌کا
کانی گیا و گۆڵ، وای ده‌وره داوه
له ڕووی ڕووگوڵ و ملوێنکه‌ی ده‌کا
ئه‌م هه‌موو جوانیه کرا به‌نی بوون
داوای ته‌سبیحات له‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌کا
که هه‌یهه‌تی ئه‌م هه‌موو دیمه‌نه
ده‌بینێ ئاخر حه‌یا که‌ی ده‌کا؟ !
١. دەردێ بە سازی چریکە کردن: یانی چاک دەخوێنێ.