ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
کەماڵ ڕەحمانی چرای خەیاڵ
٤٦. هه‌ر تامه‌زرۆم
چی بڵێم من له‌ وه‌سفی سه‌روه‌ری خۆم مه‌حه‌ممه‌د؟ !
نیمه‌ تۆشه‌یێ غه‌یری که‌ ئالی تۆم مه‌حه‌ممه‌د١

گه‌رچی شه‌و و ڕۆژ ده‌مم به‌ کانی یادت وه‌یه‌
وه‌کوو تینووی له‌ چۆڵان، هه‌ر تامه‌زرۆم مه‌حه‌ممه‌د

به‌ شه‌وقی تۆ ڕووناک بوو دنیای پڕ له‌ نه‌زانی
چۆن به‌ ئیشقت نه‌سووتێم من وه‌کو مۆم مه‌حه‌ممه‌د

به‌ دڵێکی راست و ڕووناک، کێ حوببی تۆی له‌ دڵ بێ
له‌ ژێر باری گوناهان نابێ پشت‌کۆم، مه‌حه‌ممه‌د

یاڕه‌بی پێم هه‌ڵوه‌رێ، ببم به‌ تۆزی سه‌ر ڕێ
به‌ غه‌یری ڕاسته‌ڕێت‌دا، ئه‌گه‌ر بڕۆم مه‌حه‌ممه‌د

١. ئاماژەیە به‌م حه‌دیسه؛ ‌ ١٠٢٥-«آلُ مُحَمَّدٍ كُلَّ تَقِيٍّ: هه‌موو خۆپارێزێک له‌ بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ره.» تخريج السيوطي (طبراني) عن أنس. تحقيق الألباني (ضعيف جدا) انظر حديث رقم: ١٢ في ضعيف الجامع.
٨١/١٠/٠٥ زەنگیاوێ

پەراوێز edit