ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
خه‌مم ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ نازانم بڵێم چه‌ندە
گه‌ر کێوی ده‌ماوه‌نده‌ له‌ ئاستی وه‌کوو که‌ندە

باغم لێ‌بۆته‌ زیندان، ژیانه‌وه‌ی منه‌ فه‌وتان
وه‌ک که‌کره‌یه‌ به‌ زارم چی شیرن‌تر له‌ قه‌ندە

دڵم وه‌کو مامزه‌ ناسک و چوک و کزه‌
زۆر سه‌خته‌ خۆراگرێ له‌ به‌ر خه‌می دڕنده‌

ئه‌و که‌سه‌ی به‌ دیتنی خونچه‌ی دڵ ده‌گه‌شاوه‌
وه‌کوو شه‌خته‌یه‌ ئه‌مڕۆ بۆته‌ ماری گه‌زه‌نده‌

گه‌رچی دڵداری بۆ من نزم‌بوونی پێوه‌ بوو
هه‌ر ئاشقه‌ به‌ڕاستی سه‌ربه‌رز و ڕه‌ندومه‌ندە

گه‌رچی ئه‌و پێوه‌بوونه‌م ئێجگار گران ته‌واو بوو
داوێک بوو له‌ جێی زه‌ره‌ر موو به ‌موو پڕ له‌ په‌ندە

ئه‌گه‌ر میر و سه‌روه‌رم گه‌ر شاهی تاج له‌ سه‌رم
یارم گه‌وره‌ خۆیه‌تی من که‌مترم له‌ به‌نده‌

«که‌ماڵ» ڕۆحی نه‌ماوه‌ خه‌وی لێ‌هه‌ڵگیراوە
تاکه‌ی نایه‌ هاواری خۆ مرد خودای ده‌هه‌نده‌
٨٠/١٢/٢٠

پەراوێز edit